ناوەندی لەندەن 07539 285040

ئاگاداریی تایبەتێتی

دوایین نوێکردنەوە: ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

بە کورتی

  • ئەم ماڵپەڕە هیچ کووکی یان شوێنکەوتنی ڕیکلامی بەکارناهێنێت، و هیچ شتێک لەوەی لە فۆرمەکەدا دەینووسیت هەڵناگرێت. بۆ ژماردنی سەردانەکان Cloudflare Web Analytics بەکاردێت، کە بەبێ کووکی کار دەکات و تەنها ئاماری گشتی پیشان دەدات (وەک ژمارەی سەردانی هەر پەڕەیەک، وڵات و جۆری وێبگەڕ)، نەک ناسنامەی تۆ.
  • زانیاری و بەڵگەنامەکانت تەنها بۆ وەڵامدانەوە، ئامادەکردنی نرخ و ئەنجامدانی ئەو کارەی داوات کردووە بەکاردەهێنم، و هەرگیز نایانفرۆشم.
  • وەک ئەندامی پەیمانگای زمانناسانی بەریتانیا (CIOL)، هەموو زانیارییەکانت بە نهێنی و پارێزراوی دەهێڵمەوە.
  • هەر کاتێک بتەوێت، دەتوانیت داوا بکەیت زانیارییەکانت ببینیت، ڕاستیان بکەیتەوە یان بیانسڕیتەوە.
  • ئەگەر پرسیارێک لە «یاریدەدەر» بکەیت یان داوای کورتەی پەڕەیەک بکەیت، دەقی پرسیارەکە (یان ناونیشان و سەردێڕی پەڕەکە) بۆ نووسینی وەڵام دەنێردرێت بۆ Workers AIی کۆمپانیای Cloudflare؛ پرسیارەکان لەم ماڵپەڕەدا هەڵناگیرێن و بۆ ڕاهێنانی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد بەکارناهێنرێن. تکایە زانیاریی کەسی مەنووسە.
  • ئەگەر پرسیارەکەت بە مایکرۆفۆن بڵێیت، وێبگەڕەکەت دەنگەکەت دەکاتە دەق؛ هەندێک وێبگەڕ (وەک Chrome) ئەم کارە لەسەر سێرڤەرەکانی کۆمپانیای دروستکەرەکەیان دەکەن. دەنگەکەت بۆ ئەم ماڵپەڕە نانێردرێت، تەنها دەقی پرسیارەکە.
  • دوگمەی «گوێگرتن» دەقی پەڕەکە بە دەنگەکانی ئامێر یان وێبگەڕەکەی خۆت دەخوێنێتەوە و هیچ شتێک لەوەی دەینووسیت نانێرێت.

دەقی تەواوی ئەم ئاگادارییە (بە ئینگلیزی)

پەڕە باوەکان